ئەلعروش بۆ ئۆتۆمۆبیل دەبێتە دابەشکەری تایبەتی مازدا لە عێراق – سەردەمی نایابی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی لەسەر ڕێگاکانی عێراق

هێرۆشیما، 22ی نیسانی 2025 – لە ساتێکی گرنگدا بۆ کەرتی ئۆتۆمۆبیل لە عێراقدا، ئەلعروش بۆ ئۆتۆمۆبیل بە شانازییەوە گرێبەستی دابەشکردنی فەرمی لەگەڵ کۆمپانیای مازدا ڕادەگەیەنێت کە لە هیرۆشیما لە ژاپۆن بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر سەباح عەبد ئه لەتیف سالم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەلعوروش بۆ ئۆتۆمۆبیل و بەڕێز مه نه بو ئۆسوگا بەڕێوەبەری گشتی بەشی فرۆشتن و بەبازاڕکردنی جیهانی لە کۆمپانیای مازدا، بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەدا، ئەلعروش بۆ ئۆتۆمۆبیل دەبێتە دابەشکەری تایبەتی مازدا لە عێراق، کە کۆمەڵێک مۆدێلی مازدای دروستکراوی ژاپۆن دەناسێنێت، کە بە وردی ئەندازیاری، ئەدای بەرز و دیزاینی جوان — بەتایبەتی دروستکراون بۆ گونجاندن لەگەڵ کەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارودۆخی شۆفێری.
لە قۆناغی یەکەمدا، دوو لق دەکرێنەوە لە بەغدا و سلێمانی، کە خزمەتگوزاری تەواو پێشکەش دەکات هەر لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێوە تا پاڵپشتی پاش فرۆشتن و پارچە ی یەدەگ
. قۆناغی دووەم بەدوایدا دێت و شوێنی نوێ لە هەولێر و بەسرە دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی پلانی فراوانکردنی بەرزخوازی کۆمپانیاکەمانە بۆ گەیاندنی ئەزموونی مازدا لە سەرانسەری وڵاتدا.
ئەم دەستپێکە نوێیە تەنها بریتی نییە لە هێنانی ئۆتۆمبێل، بەڵکو کۆمپانیای ئەلعروش بە هەمان شێوە پابەندە بە خزمەتکردنی ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی مازدا کە ئێستا لە عێراق هەن، بە دڵنیابوون لە بەردەوامی دەستگەیشتن بە پارچەی یەدەگی ڕاستەقینە، چاودێری شارەزا و ئەزموونی تەواوی مازدا، لە هەر شوێنێک بن.
بۆ ئەلعروش، ئەم هاوبەشییە تەنها ڕێککەوتنێکی بازرگانی نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی درێژخایەنە بە پێشکەشکردنی نایابیی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی و لێخوڕینی باشتر بۆ ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبیل لە سەرانسەری عێراقدا.