کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە دەستپێدەکات لەسەر تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 لە عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک دیاری تایبەت بۆ یەکەم کڕیاران

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە دەستپێدەکات لەسەر تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 لە عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک دیاری تایبەت بۆ یەکەم کڕیاران

هەولێر،کوردستان – 14 ئایاری 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی دەستپێکرد کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، ئەمەش دەرفەتێک بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕەخساند کە یەکەم کەس بن کە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 بەدەستبهێنن، هەڵمەتەکە بەردەوامە لە ماوەی نێوان 8ی ئایار و 28ی ئایار.

سامسۆنگ ماوەی 18 ساڵە پێشەنگی جیهانییە لە پیشەسازی تەلەفزیۆن و تا ئەمڕۆش بەهۆی پەرۆشی بەردەوام و پابەندبوونی دڵسۆزانە بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی تەلەفزیۆنی بە کڕیارەکانی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای داهێنەرانە و پێشکەوتووی خۆی.

لە وردەکارییەکانی هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەی تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 ، هەڵمەتەکە سێ نوێترین تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە: تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 8K – بە سێ قەبارە بەردەستە: 65 ئینچ، 75 ئینچ، و 85 ئینچ – و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K – بە سێ قەبارە بەردەستە هەروەها: 55 ئینچ، 65 ئینچ و 77 ئینچ، و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 4K – بە چوار قەبارە بەردەستە: 55 ئینچ، 65 ئینچ، 75-. ئینچ و 85 ئینچ.

ئەو بەکارهێنەرانەی ئارەزووی کڕینی هەریەکێک لەم تەلەفزیۆنانە دەکەن، مۆبایلێکیS24  ئەڵترا یان S24 Plus بێبەرامبەر بەدەستدەهێنن، ئەمەش بەپێی قەبارە و جۆری تەلەفزیۆنەکە. جگە لە گەرەنتی یەک ساڵ لە بەرواری کڕین، و کۆپۆنی کڕین بە بەهای 135 دۆلار.

شایەنی باسە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن داواکاری پێشوەختە بۆ تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ 2024 بکەن لە سەرجەم پێشانگاکانی سامسۆنگ و دابەشکەران و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن کە لە سەرانسەری عێراق بڵاوبوونەتەوە یان لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگەوە: https://www.samsung.com/iq_ku/offer/tvs/pre-order/

 

کۆتایی

###

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena