هێزی MECHA لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل ئازاد بکە

هێزی MECHA لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل ئازاد بکە

پۆپجی مۆبایل تایبەتمەندی نوێی سەرنجڕاکێش لە نوێترین نوێکردنەوەی وەشانی 3.2دا ڕادەگەیەنێت، لەوانە:

  • Mecha Fusion، شێوازێکی نوێی دۆخە کە توخمەکانی ئیلهامبەخشی Mecha لەخۆدەگرێت
  • باشترکردنی World of Wonder ، تەواوکەری دۆخی Mecha Fusion
  • باشترکردنی سیستەمی ماڵەوە، لەوانەش پێشبڕکێی نوێی ماڵەوە شانبەشانی دۆخی پایتەختی کۆن و نایاب
  • نوێکارییەکانی Metro Royale، لەوانەش باشترکردنی ئەزموونی یاریکردن، کۆکراوەی نوێ، و Strider ی دوژمنی نوێ
  • بابەتی ئەفسانەیی نوێ لە وەرزی 18ی خولی شەشەمدا بەردەست دەبێت.
  • هاوبەشی داهاتووی ئۆتۆمبێلی وەرزشی بڕیارە بەم زووانە ڕابگەیەنرێت، لەگەڵ هاوبەشییەکی anime ئەفسانەیی کە ئامادەیە پریشکەکان بنێرێت بۆ سەرانسەری گۆڕەپانی شەڕەکان

هەولێر، کوردستان – 14ی ئایاری 2024: پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، پێشکەوتنی نوێی لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 ئاشکرا دەکات، کە تا 9ی تەمموز بەردەستە. یاریزانان دەتوانن لە دۆخی پۆپجی مۆبایل و World of Wonder بە دۆخی نوێی Mecha Fusion سەرسوڕهێنەرە میکانیکییەکان بگەڕێن، شانبەشانی پێشکەوتنەکانی Metro Royale لە وەرزی 18ی خولی شەشەمدا. هەروەها دۆخی ماڵەوە پێشبڕکێیەکی نوێ دەخاتە ڕوو، کە ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات داهێنانی خۆیان پیشان بدەن بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەی خەڵاتی سەرنجڕاکێشیان هەبێت.

نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 یMecha Fusion دەناسێنێت، کە دۆخێکی نوێیە کە لەسەر Erangel و Livik و Miramar بەردەستە، کە سێ mech ی ناوازە دەهێنێتە ناو پۆپجی مۆبایل، وەک: Levitron، Strider وArmamech . وە Levitron ئۆتۆمبێلێکی ناوازەیە کە دەتوانێت لە نێوان خێرایی و فۆڕمی موگناتیسیدا بگۆڕێت و توانای ‘موگناتیسیکردن’ی هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گرتن و فڕێدانی کارەکتەرەکان و ئۆتۆمبێلەکان و هەندێک شت؛ وە Strider شانازی بە توانای بازدان و تەقاندنی مووشەکەوە دەکات، لە کاتێکدا Armamech کە ئۆتۆمبێلێکی چوار کورسییە و بە تێکەڵکردنی Strider و Levitron دروستکراوە، گشتگیرییەکی بێهاوتای پێشکەش دەکات، کە بە دوو چەک و لێهاتوویی هەردوو هاوتاکەی بەهێز کراوە. دەتوانرێت Armamech لە Steel Ark بانگهێشت بکرێت، کە کەشتییەکی شێوازی ئایندەییە و بارێکی زۆری پێداویستی تێدایە کە چەندین جار لەسەر هەر نەخشەیەک شانبەشانی فڕۆکەکانی گواستنەوەی یاریزانان دەردەکەوێت. هەروەها Steel Ark شوێنێکی گەورەی ناوەوەی هەیە، لەگەڵ پێکهاتەیەکی بەرز و چیندار بۆ ئەوەی یاریزانەکان چێژ وەربگرن. هەروەها هەردوو Levitron و Strider دەتوانرێت لە Steel Ark و بنکەکانی کۆکردنەوە بدۆزرێتەوە. بنکەکانی کۆکردنەوە بەسەر نەخشەکانی Erangel و Livik و Miramar بڵاودەبنەوە، هەروەها دەرفەت بە یاریزانان دەڕەخسێنێت کە تەندروستی میکەکە پڕبکەنەوە و سووتەمەنی و مووشەکەکان باربکەن

جگە لەم mechە نوێیانە، دۆخەی Mecha Fusion چەندین بابەتی کارەکتەری نوێش بە پۆپجی مۆبایل زیاد دەکات. لە نێو ئەمانەدا جێتپاک کە خێرایی جوڵە بەرز دەکاتەوە و توانای فڕینی کورت پێشکەش دەکات، هەروەها Personal AED کە توانای خۆ ڕزگارکردنی یاریزانەکان دەدات کاتێک دەخرێنە خوارەوە. هەروەها یاریزانان دەتوانن خۆیان بە چەکی موگناتیسی بەهێز بکەن کە وەک وەشانێکی چەکی ئاگرین لە قۆڵی موگناتیسی کاردەکات، هەروەها Respawn Beacon کە ڕێگە بە دووبارە دەرکەوتنی دەستبەجێی هاوڕێیانی دۆڕاو دەدات.

هەروەها World of Wonder کۆمەڵەیەکی تایبەتی خۆی لە یارییە نوێیەکانی ئیلهامبەخشی mech و زیادکردنەکان وەردەگرێت شانبەشانی شتە نوێیەکانی Target Dummy و تۆپی پێ. لە Military Base Mecha GvG یاریزانەکان شەڕ بۆ سەرکەوتن دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەسەر بنکەیەکی سەربازی، لە کاتێکدا Steel Ark Catch Me هەمووی لەسەر دۆزینەوە و نەهێشتنی ئەو یاریزانانەیە کە لە ماوەی دیاریکراودا خۆیان حەشارداوە بۆ بردنەوە. وە Steel Ark Infinite Respawn Royale چوار تیم دەبینێت کە لە دەوری Steel Ark شەڕ دەکەن بۆ دەکەوتنی بێسنوور، لە کاتێکدا یاریزانەکان دەتوانن چێژ لە شەڕێکی سەرنجڕاکێشی 1v1 mech وەربگرن، بە بەکارهێنانی بۆکس و مووشەک. لە کۆتاییدا شەڕی فراکسیۆنی 8v8 ی Mecha Mayhem لە ئاسمانەوە mechەکان بانگ دەکات، بە مووشەکەکانیان کە لە مەودای نزیکەوە دەچەوسێننەوە و دەتوانرێت هەڵبدرێن و ئەنجامی یارییەکە تێکدەدەن.

هەروەها نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل کۆمەڵێک تایبەتمەندی و چاککردنی دۆخی ماڵەوە دەناسێنێت، لەوانەش بابەتە نوێیەکانی دۆخی Elegant Ancient Capital شانبەشانی پرۆسەی دروستکردنی نەخشەی باشتر. جگە لەم بابەتە سەرنجڕاکێشانە، یاریزانەکان هاندەدرێن کە ڕێگە بدەن داهێنانەکانیان لە پێشبڕکێی نوێی ماڵەوەدا بدرەوشێتەوە، کە لێهاتوویی دیزاینەکانیان پیشان دەدەن بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەی چەند خەڵاتێکی سەرنجڕاکێشیان هەبێت! پێشکەشکردنەکان تا یەکەمی حوزەیران کراوەن.

هەروەها Metro Royale نوێکاری سەرنجڕاکێش لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 وەردەگرێت، لەوانە باشترکردنی ئەزموونی جوڵەی یاریکردن، کۆکراوەی نوێ و Striderی دوژمنی نوێ. یاریزانان دەتوانن لە یەک کاتدا چەندین دیاری بکەنەوە، هەموو شتەکان بە یەک لێدان لە لاپەڕەی بارکردن چاک بکەنەوە، و قفڵی پاداشتی نوێی ڕێزلێنان و کۆکراوە بکەنەوە. دەتوانرێت هەندێک کۆکراوەی زێڕین لە شوێنی کەسی یاریزانان لە لۆبیدا نمایش بکرێت، لەگەڵ ئەگەری دانانی لە HOME . ئێستا یاریزانان دەتوانن لە یارییەکانی Metro Royale دا Player and Companion EXP بەدەستبهێنن، و ڕووبەڕووی دوژمنێکی نوێی PvE ببنەوە کە Strider ە.

هەروەها نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 هاتنی وەرزی 18ی خولی شەشەمە کە کۆمەڵێک بابەتی ئەفسانەیی نوێ دەخاتە ڕوو لەوانە چاویلکەی C6S18، سێتی C6S18، ماسکی C6S18، کەڤەری C6S18، و .C6S18 – DBS

هەروەها یاریزانانی پۆپجی مۆبایل دەتوانن چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی هاوبەشی داهاتوو بن لەگەڵ بەرهەمهێنەرێکی ئۆتۆمبێلی وەرزشی، لەگەڵ هاوکارییەکی نوێی کارەبایی لەگەڵ هەستێکی ئەنیمێی ئەفسانەیی – چاوەڕوانی نوێکاری زیاتر بن!

زانیاری زیاتر سەبارەت بە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل دەتوانرێت لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکاندا بدۆزرێتەوە کە لێرەدا بەردەستە.

نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل تا 9ی تەمموز بەردەست دەبێت! یارییەکە دابەزێنە و بێبەرامبەر لە App Store وGoogle Play Storeیاری بکە.

 

کورتەیەک دەربارەی پۆپجی مۆبایل

یاری پۆپجی مۆبایل لەسەر یاری PUBG: BATTLEGROUNDS دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە. یاری پۆپجی مۆبایل بە هاوبەشی لەلایەن LIGHTSPEED STUDIOS ی کۆمپانیای Tencent Games و KRAFTON Inc پەرەی پێدراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژماری فەرمی پۆپجی مۆبایل بکەن لە فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب وئینستاگرام و تیکتۆک .

 

بۆ پەیوەندی میدیایی:

 

 تەسنیم ئەلتەمیمی

بەڕێوەبەری باڵای پەیوەندییە گشتییەکان – تینسنت/ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

Tasneem@global.tencent.com